Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:44

عارف روشدی: کۆنگرەی پارتی لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کۆنگرەی تازەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مانگی داھاتوودا و لەو وادەیەی بۆی دیاری کراوە، لە پارێزگای دهۆک بەڕێوە دەچێت و، ئامادەکارییەکانیش بۆ کۆنگرەکە تەواو بوونە.

عارف روشدی،راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، تا ئێستا وادەی ئەنجامدانی کۆنگرەی تازەی پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو خۆی ماوە و لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، کە ئەو وادەیەی دیاریش کراوە، 26ی 5ی ئەمساڵە.

روشدی گوتیشی، پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام سەرقاڵی ئامادەکارییەکان بووە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە و، ئامادەکاریی تەواویشی بۆ کراوە و تەنھا چاوەرێی وادەکە دەکەین، بۆ ئەوەی دەست بە ئەنجامدانی کۆنگرە بکرێت، چونکە کۆنگرە زۆر پێویستە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، بڕیارە کۆنگرەی تازەی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەروەک چۆن پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو، لە دھۆک ئەنجام بدرێت.

بڕیار بوو پار ساڵ کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بە ھۆی تەشەنەکردنی نەخۆشیی کۆرۆناوە، بۆ ئەمساڵ دوا خرا و تا ئێستا بڕیارە مانگی داھاتوو کۆنگرەکە بەڕێوە بچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.