Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:26

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئێران و چه‌ند وڵاتێکی دیکه‌ سەردانی بڕۆکسل دەکه‌م

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی بابەتەکانی ئێران، ئەفغانستان و ئۆکراینا ئەم هەفتەیە سەردانی بڕۆکسل دەکات.

بەرپرسێکی باڵا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە میدیای ئەمریکای راگەیاند، بلینکن لەم هەفتەیەدا سەردانی بڕۆکسل دەکات.

بەرپرسەکە باسی لەوە کرد، بابەتی گفتوگۆی سەردانەکە ئێران، ئەفغانستان و گرژیی رووسیا-ئۆکراینا دەبێت و ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئوستن لە 10ی شوباتدا سەردانی بەلجیکا، ئیسرائیل و ئەڵمانیای کردووە.

ئەوەی مایەی سەرنجە سەردانەکەی بلینکن بۆ بڕۆکسل لە کاتێکدایە کە گرژیی لەسەر سنووری رووسیا و ئۆکراینا هەیە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.