یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌کانی جیهاندا به 62 دۆلار و 62 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ 63 دۆلار و 49سه‌نت و به 62 دۆلار و 95 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئه‌مڕۆش له كاتژمێر 10:10ی به‌یانیدا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا 0،52 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به 62 دۆلار و 62سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به58 دۆلار و 99 سه‌نت فرۆشرا.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 62 دۆلار و 79 سه‌نت بۆ 63 دۆلار و 01 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 62 دۆلار و 57 سه‌نت بۆ 62دۆلار و 35سه‌نت بمێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.