وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئامادەكاریی دەكەن بۆ ئەنجامدانی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان خاوەنی كۆمپانیاكانی وشكردنەوەی گەنمەشامی و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، تاوەكو بەرھەمی گەنمەشامی راستەوخۆ لە جووتیارانی ھەرێمی كوردستان وەربگرنەوە.
لهراگهیاندراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئامانجی وەزارەتی كشتوكاڵ بە بازاڕكردن و ساغكردنەوەی بەرھەمی گەنمەشامی جووتیاران بووە و دوای گفتوگۆ و گەڵاڵەكردنی چەندین سەرنج و راسپاردە و پێشنیاز ، بڕیاردراوە كە لە ئێستاوە ئامادەكاریی بكرێت بۆ ئەنجامدانی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان خاوەنی كارگەكان و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، تاوەكو بەرھەمی گەنمەشامی راستەوخۆ لە جووتیارانی ھەرێمی كوردستان وەربگرنەوە.
راشیدهگهیهنن: بۆ ئەم مەبەستە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ئامادەیی تەواوی بۆ پاڵپشتی ئەنجامدانی لێكتێگەیشتنەكە نیشانداوە، ھەروەھا لەم كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی ئەوە كراوە كە باشترین جۆری بنەتۆی گەنمەشامی بگەیەندرێتە دەستی جووتیاران بۆ ئەوەی كە بەرھەمی ھاوردەی گەنمەشامی بۆ بازاڕەكان و كارگەكانی خۆماڵی كەمبكرێتەوە، بەئامانجی گەیشتن بە خودبژێوی لە بەرھەمھێنانی گەنمەشامیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.