Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:26

ئێران 20 ساڵه‌ له‌ژێر سێبه‌ری مه‌رگدا سزای ئافره‌تێکی کورد ده‌دات

کوردستان TV
100%

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: ئافره‌تێكی كورد كه‌خه‌ڵكی ئورمیه‌یه‌  لەکاتی بەرگری کردن لە خۆی تووشی قه‌تڵ  بووه‌ و سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە، راشیده‌گه‌ێنێت: ئافره‌ته‌ كورده‌كه‌ ماوه‌ی 20ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە لە ژێر سێپبەری مەرگدا دەژیت.

 رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: ئافره‌تێكی خەڵکی ئورمیە بە ناوی “موحیبەت مەحموودی” تەمەن 64  ساڵ لە 20 ساڵ پێشەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە و لە بەندیخانەی لە چاوەڕوانی مەرگدایە و ماوەی 18 ساڵیشە کە لە مافی بینین بێبەش کراوە.

هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌موحیبەت مەحموودی کە ئێستا لە بەندینخانه‌ی ئافره‌تانی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، ساڵی 2001 بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک کە بە زۆر چەقۆی بەکار هێنابوو و چوبووە ماڵیان و ویستبووی دەسترێژی بکاتە سەر دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی 22ی دادگای تاوانەکانی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی سزای سێدارەی بەسەردا سه‌پا و لەوکاتەوە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.

رێكخراوی هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: ناوبراو لە ماوەی ئەو ساڵانەدا تەنیا یەک جار و ئەویش 18 ساڵ پێش مافی بینینی  پێدراوە  كه‌كه‌س و كاری سه‌ردانی بكه‌ن ، دواتر  دوای سکاڵای بنەماڵەی کوژراوەکە خێرا گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندیخانە.

ئەم سزایە دواتر بە هۆی ناڕەزایەتی بەربڵاو وگوشارە نیودەوڵەتیەکانەوە لە لایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە هەڵوەشایەوە و دۆسیەکەی بەڕێکرا بۆ لقی 106ی دادگای جەزایی ئورمیە کە دیسان سزای سێدارەی بەسەردا سەپایەوە و سزاکەش لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی مەحموودی لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاندووه‌: لە رۆژی رووداوەکەدا تەنیا موحیبەت و بووکەکەی لە ماڵدا بوون و کوژراوەکە بە ناوی "حاتەم مەحموودی گونبەدی" خەڵکی ناوچەی سێرووی ئورمیە کە ناسراوێکی دووریان بووە کاتژمێر 8ی بەیانی بە چەقۆ و بە مەبەستی دەستدرێژی چۆتە نێو حەوشەکەیان. پاش ئەوەیکە نابراو ئامادە نەبووە ماڵەکە بەجێ بێڵێ، موحیبەت چەکێک هەڵدەگرێ و بە مەبەستی ترساندنی حاتەم تەقە دەکات کە نەخوازراو تیرێک بەر حاتەم ئەکەوێ و گیان لە دەست دەدات.

موحیبەت مەحموودی دایکی پێنچ منداڵە. یەکێک لە منداڵەکانی لەم پێوەندییەدا بە هەنگاوی راگەیاندووه‌: لە رۆژی رووداوەکەدا کوژراوەکە سێ زەربەی چەقۆی دابوو لە زک و کەلەکەی دایکم و تەنانەت کاتێک هێزەکانی ئیدارەی ئاگایی چوونەتە شوێنی کوشتنەکە، هێشتا چەقۆکە لە دەستی کوژراوەکەدا بووە. بەو حاڵەش و بە پێی ئەو بەڵگانەش کە لەبەردەستدایە، دادگا سزای سێدارەی بە سەر دایکمدا سەپاندووە.

کوڕەکەی موحیبەت مەحموودی لە درێژەدا بە هەنگاوی راگەیاند: کوژراوەکە دوو هاوسەر و 16 منداڵی هەیە و ئامادەن کە بە خوێنبایی میلیاردێک و دووسەد میلیۆن تمەن بکوژەکە ببورن. بەڵام دانی ئەو بڕە پارەیە بۆ ئێمە زۆر دژوارە و ئەگەر ماڵەکەشمان کە تەنیا سەرمایەی ئێمەیە بفرۆشین، نیوەی ئەو بڕە پارەیە دەرنایەنێت. بۆیە داوا لە هەموو خێرخوازەکان ئەکەم کە یارمەتیمان بدەن تا ئەو بڕە پارەیە کۆبکەینەوە و پاش 20 ساڵ بە دیداری دایکمان شاد ببینەوە.

بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێکی هەنگاو کە چەند ڕۆژ پێش بڵاو کرایەوە، لەئێستادا 12 ئافره‌ت کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە لە بەندی ئافره‌تانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.