مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه: بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 11 ى 4 ى 2021 ، لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی شێلان بەئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدابوو
راشیدهگهێنێت: بەوتەی باوکی منداڵەکە ناوی (لاهور ئاری فەیزولا ) یە تەمەنی سێ ساڵە بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلەکەی کە جۆری جێب لاریدۆیە لەلای ماڵی خۆیان بەهەڵە شێلاویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.