وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ وەك خۆی نامێنێتەوە و گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 11 ى 4 ى 2021 ، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ كۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا به‌رێوه‌ده‌چێت وڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی ده‌خوێندرێته‌وه له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای هه‌رێم له‌سه‌رده‌می كۆڕۆنادا ، دواتر گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی پێویست بۆ بڕیارەكان دەكرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: رێكارەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت لە ڕووی قەدەغەی هاتوچۆ و كردنەوە و داخستنی شوێنە پێویستەكانەوە، گوتیشی ئەمڕۆ بڕیار دەدەین لەرەمەزاندا چ شوێنێک دەکرێتەوە و چ شوێنێک دادەخرێت تا لەگەڵ ڕەمەزان و پارشێو و مەراسیمە ئاینییەکان بگونجێن.
وه‌زیری ناوخۆ له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له‌مانگی ره‌مه‌زاندا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەمڕۆ ئەو پرسە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.