كازم جحێشی،چاودێری سیاسی تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: نێچیرڤان بارزانی كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه و ده‌بێت هه‌موو عێراق شانازی پێوه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها جحێشی گوتی: كاتێك نێچیرڤان بارزانی ده‌بێته نێوانگیر یان خۆی ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته نێو كێشه‌كان، دڵنیام ده‌ره‌نجامی باشی ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی نێچیرڤان بارزانی خاوه‌ن كاریزمایه‌كی به‌هێزه هاوكات له جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڕواپێكراویشه.
ئه‌و چاودێره سیاسییه‌ی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا بێشك گرێكوێره‌كان به داخراوی ناهێڵێت، بێجگه له گه‌یاندنی په‌یامی كورد، دوێنیێ به كازمیشی رایگه‌یاند كه فه‌ڕه‌نسا له ڕێگه‌ی ئێمه‌وه دیوارێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ ته‌واوی گه‌لانی عێراق،له‌لایه‌كی تر كۆكردنه‌وه‌ی هێزه سیاسیه كوردستانییه‌كانیش كه له‌و هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامی دا، نیشانه‌یه‌كه بۆ پاراستنی یه‌كڕێزی كورد.
كازم جحێشی گوتیشی: زۆر كه جار باسی نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م، عه‌ره‌به‌كان پێم ده‌ڵێن زیاده ڕۆیی ده‌كه‌ی، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانیش هاتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه عێڕاق پێویستی به‌و جۆره سهركردانهیهو ده‌بێت هه‌موو عێراق شانازی پێوه بكه‌ن.
ئا/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.