Erbil 22°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:35

له‌سه‌ر دابینکردنی زه‌وی بۆ به‌نزینخانه‌ وەزارەتی شارەوانی روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
#7
100%

لە چەند پەیج و ماڵپەڕێكی ئینتەرنێتدا، هەواڵێکی نادروست سەبارەت بە پێدانی زه‌وی بۆ بەنزینخانە، لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، بڵاوکراوەتەوە، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییه‌وه‌.

بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە، کە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ مۆڵەتێک و تەرخانکردنێکی زەوی لەلایەن وەزیری شارەوانییەوە نەدراوە.

مۆڵەتی دانانی بەنزینخانە، لە ساڵی ٢٠١٨وە تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیراندایە و لەوساوە تا ئێستا هیچ مۆڵەتێکی دانانی بەنزینخانە نەدراوە.

لە کابینەی نۆیەمیش لە تەمووزی ٢٠١٩وە  بە بڕواوە دەیڵێین هیچ مۆڵەتێک نەدراوە، چونکە ئێستا لەلایەن لیژنەیەکی یاسایی و ئەندازیاری، کار لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕێنماییەکانی مۆڵەتی بەنزینخانە دەکرێت و لەگەڵ تەواوبوونی، بۆ هاووڵاتییان ڕادەگەیەندرێت.

وێنەی ئەو نووسراوەی کە لەو ماڵپەڕانەش بڵاوکراوەتەوە، ئەوە فەرمانی تەرخان کردن نییە، بەڵکوو وەڵامی فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە بۆ پرسیاری ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان و نووسراوەکە بە ئاشکرایی بۆ پەرلەمان نێردراوە و هیچ نهێنییەکی تێدا نییە.

راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
10ی نیسانی2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.