محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیس دیموكراتی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسه نیشتیمانیه‌كان و یه‌كهه‌ڵوێستی رایگه‌یاند:
جێگه‌ی نیگه‌رانییه باس له كۆبوونه‌وه‌ی كورد بكه‌ین، ئه‌وه كارێكی ئاسایی و یاساییه كه كورد كۆ نه‌بنه‌وه ده‌بێ نامۆ بێت.
به‌ڵێ به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم كاك نێچیرڤان بارزانی كۆبوونه‌وه ساز درا و هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كارێكی باش بوو.
روونیشیكرده‌وه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له سه‌ر وه‌زعی كوردستان و عێراق كرا، هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی بۆ فه‌ره‌نسا و پێشهاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌وانه هه‌مووی ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه لێره ده‌بێ كورد له‌و پێشهاتانه به‌جێ نه‌مێنێ و شوێنی دیار بێت. هه‌روه‌ها رێكخستنی ماڵی كورد به پێویست زانرا و باسی لێوه‌كرا هه‌روه‌ها باس له دۆخی ئابووری و سیاسه‌تی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه كرا.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیس دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه فه‌ره‌نسا رۆڵێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ كورد و ناوچه‌كه و دۆستێكی دێرینی كورده و دوای ریفراندۆمیش فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م وڵات بوو ده‌رگای بۆ كورد كرده‌وه، ئابلۆقه له سه‌ر كورد لاببات.
چوونی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غداش گه‌یاندنی په‌یامی فه‌ره‌نسا و چۆنیه‌تی جیبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یه كه پێویسته ئه‌نجام بدرێن.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند، عێراق هه‌موو شتێكه ته‌نها ده‌وڵه‌ت نییه نه‌یتوانیوه رێككه‌وتی جه‌زائیرو رێكه‌وتنی نێوان عێراق و توركیا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، له شنگاڵ نه‌یتوانیوه رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات، له‌ناو به‌غداش ده‌بینین گروپی چه‌كداری نایاسایی چۆن ئیهانه به‌و حكومه‌ته ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان مه‌حمود محه‌مه‌د رایگه‌یاند، حزبایه‌تی كردن و یه‌كتر قبول نه‌كردن و ئه‌جیندای ده‌ره‌كی و رووداوه‌كانی مێژوو هه‌موو ئه‌وانه وایان كردووه بارودۆخه‌كه ناسه‌قامگیر بێت.
كێشه‌ی دوو هێزی پارتی و یه‌كێتی هۆكارن بۆ ناسه‌قامگیری, ئه‌وان ده‌توانن وه‌زعی كوردستان وا لێ بكه‌ن كه كێشه‌كان بڕه‌وێننه‌وه.
ئێمه له كوردستان نه ئۆپۆزسیۆن نه ده‌سه‌ڵات وه‌ك پێویستین، نه‌مانتوانیوه له هێله گشتیه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست بین. به‌ڵكو به‌شێك له ئۆپۆزسیۆن دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانن.
بارودۆخی كه‌ركووك و خانه‌قین و هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم خراپه، خه‌ڵكه‌كه هه‌مووی دڵ برینداره و كوردیش هۆكاری هه‌ڵه‌كه‌یه، زۆری مه‌شغول بوون به كاری نابه‌جێ، پێویسته پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق بارودۆخه‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێستا حكومه‌تی عێراق ناهێڵیت پێشمه‌رگه رۆڵی هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به یاسای هه‌لبژاردن و پرسی هه‌لبژاردن محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود رایگه‌یاند یاسایه‌كی زۆر خراپه، ده‌بوایه كورد قبوڵی نه‌كات كورد لیستێك نیه زه‌ره‌ر بكات، كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌ب، ده‌ستوور ده‌ستنیشانی كردووه كه عێراق له دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی پێك دێت بۆیه ده‌بوایه كورد ئه‌و یاسایه ره‌ت بكاته‌وه.
له ئێستاش پێویسته هه‌رێمی كوردستان هه‌موو حزبه‌كان به یه‌ك لیست كۆبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی به فیرۆ نه‌چێت.
كورد پێویستی به ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی یان راوێژكاری هه‌یه و راو بۆچوونه‌كانی پارته سیاسییه‌كان رێك بخات.
پێویستیشه كورد له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان یه‌كگرتوو یه‌ك هه‌ڵوێست بێت.
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.