له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا هۆشداریدا له‌وه‌ی جارێكی دیكه داعش له عێراق و سووریا به‌هێز بووه‌ته‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا هاتووه، هه‌رچه‌نده داعش له رووی جوگرافییه‌وه شكستی خواردووه، به‌ڵام هێشتا توانای جوڵه‌ی ماوه، هاوكات جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه ئامانجی فه‌ره‌نسا كه سه‌ركردایه‌تی هێزی ده‌ریایی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشی له‌ئه‌ستۆیه ئه‌وه‌یه كه رێكخراوی تیرۆرستی داعش به یه‌كجاری له‌ناو ببات.
هاوكات بین والاس وه‌زیری به‌رگری بریتانیا رۆژی پێنجشه‌مه رایگه‌یاند: هێزه چه‌كداره‌كانی بریتانیا له پاڵ هاوبه‌شه عێراقییه‌كانیان و هێزی هاوپه‌یمانان، له كردنه ئامانجی بنكه و مۆڵگه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرسته له ریشه‌وه وشك ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.