Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:30

سعوودیه‌ مووشەکێکی بالستی حوسییەکانی تێکشکاند

کوردستان TV
100%

 هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی، مووشەکێکی بالستیەیان تێکشکاند کە حوسییەکانی یەمەن ئاڕاستەی ناوچەی نەجرانی باشووری سعوودیەیان کردبوو.

هاوپەیمانی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە، بڵاوی کردەوە کە ئەو مووشەکی بالستییەیان تێکشکاندووە کە حوسییەکانی یەمەن ئاراستەی ناوچەی نەجرانی کردبوو لە باشووری سعوودیە.

راگەیەندراوی هێزەکانی هاوپەیمانی لەبارەی بابەتەکە، لە لایەن کەناڵی ئەلئیخباریەوە بڵاوکرایەوە کە ناوەندەکەی لە سعوودیەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ''هێزەکانی هاوپەیمانی ئەو مووشەکە بالستیەیان تێکشکاندووە کە میلیشیاکانی حوسی ئاراستەی ناوچەی نەجرانیان کردووە''.

تا ئێستا لە لایەن حوسییەکانەوە روونکردنەوە لەبارەی بابەتەکە بڵاونەکراوەتەوە.

هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانی ئەوەشیان راگەیاندبوو کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراویان تێکشکاندووە کە ئاڕاستەی شاری حامیس موشەیت کرابوو لە باشووری سعوودیە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە حوسییەکان ناوچەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنیان کردووەتە ئامانج و تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە.

لە یەمەن کە ماوەیەکی زۆرە ناسەقامگیری سیاسیی دەگوزەرێت حوسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن لە ئەیلوولی 2014 وە تا ئێستا دەستیان بەسەر سەنعا پایتەختی یەمەن و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتەدا گرتووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.