Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:26

ئێران هاووڵاتییه‌کی کوردی له‌سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ی 4ی 2021، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی بایزید رەشیدی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
بایزید رەشیدی، خەڵکی گوندی کەلهوڕی ئورمیە بوو و رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی رەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە کرابوو.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.