Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 16:51

ئێران کەشتییە نەوت هەڵگرەکەی کۆریای باشووری ئازادکرد

کوردستان TV
#7
100%

ئێران کەشتییەکی هەڵگری سوتەمەنی کۆریای باشووری ئازادکرد کە سێ مانگ پێش ئێستا دەستی بەسەرداگرت.

سێ مانگ پێش ئێستا سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بەهۆی پیسکردنی کەشوهەوا و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژینگە، لە گەروی هۆرمۆز دەستیان بەسەر کەشتییەکی هەڵگری سوتەمەنی کۆریای باشووردا گرتووە.

لە راگەیەنراوێکدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور بڵاویكردۆته‌وه‌ ئه‌و كه‌شتیه‌ی وڵاته‌كه‌یان كه‌ ئێران له‌ كانوونی دووه‌می رابردووه‌وه‌ ده‌ستیی به‌سه‌ردا گرتبوو، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌ ئازادكراوە.

 داواکارى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ ئازادکردنى کەشتیەکە، گەڕانەوەى ئەو حەوت ملیار دۆلارەبوو کە بەهۆى سزاکانى ئەمەریکاوە پارەکە لە کۆریاى باشور بلۆک کرابوو.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.