ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8 ى 4 ى 2021 ، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: له كاتژمێر هه‌شتی ئه‌مشه‌و تا شه‌شی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری جێبه‌جێ ده‌كرێ و ئامانج له‌و هه‌نگاوه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون و مردنه به هۆی كۆرۆنا.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند: كه خوازیارن ئه‌و هه‌نگاوه ببێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشبوون به كۆرۆنا و ڕێژه‌ی مردنیش به په‌تاكه كه‌م بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا، هه‌ندێك ئاسانكاریی هاتوچۆ و گه‌ڕان بۆ هاووڵاتیان بكرێ.
راشيطةياند: ئه‌ركی له پێشینه‌ی ئه‌وان پارێزگاریكردنه له سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاووڵاتیان و ره‌چاوی دۆخ و گوزه‌ران و كه‌سابه‌تی خه‌ڵكیش ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: كه بۆ ئه‌وانه‌ی پابه‌ند نابن، سزای پێبژاردن و ده‌ستگیركردنیشی تێدایه، به‌ڵام ئاسانكاریی بۆ ده‌زگای ڕاگه‌یاندن ده‌كرێ له كاتی پێویستدا.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كاتژمێر 8ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ، سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هه‌ولێر داده‌خرێن، ئه‌وانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌وه نیازی سه‌ردانیكردنی هه‌ولێریان هه‌یه، ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن.
ئەوەشی خستەڕوو، بەناچاریی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دراوە چونکە هاووڵاتیان وەک پێویست پابەندی رێنماییەکان نەبوون.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: كه پلان دانراوه و له كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كان له پێشمه‌رگه، زێره‌ڤانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی فریاكه‌وتن، پۆلیسی هاتوچۆ و هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی پلان و ڕێوشوێنه‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.