حکومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی بۆ تەرخانکردنی بودجەیەک بۆ بۆ دروستکردنی گۆڕستان و نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان.
لە نوسراوێکدا کە واژووی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە تێیدا هاتووە، رەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی بڕی زیاتر لە (580)ملیۆن دینار بە نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی دارایی بەمەبەستی جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەک.
ئەو پرۆژانەی بڕە پارەکەیان بۆ تەرخانکراوە لهلایهن حكوومهتی ههرێمی كوردستان بریتین لە :
-دروستکردنی گۆڕستانی تایبەت بۆ روفاتی 171 ئەنفالکراو لە زێدی خۆیان.
- چاککردنی گۆڕستانی ئەنفالکراوان کە 480 روفاتی ئەنفالکراوانی تێدایە.
- نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ/ بانی مەقان.
- لێدانی بیر بۆ مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.