سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆی ستراتیجیی عێراق-ئه‌مریكا ساز ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه بۆ میدیاكانی عێراق ئاشكرایكردووه كه گفتوگۆكه له‌سه‌ر ئاستی بریكارانی وه‌زاره‌ته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی له‌ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، ساز ده‌كرێت.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆكی شاندی ھه‌رێمی كوردستان له تیمی دانوستانكاری عێراق تایبه‌ت به گفتوگۆی ستراتیجیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، فه‌وزی هه‌ریری رایگه‌یاندبوو كه چاوه‌ڕان ده‌كرێت رۆژی چوارشه‌ممه، گه‌ڕێكی نوێی گفتوگۆی ستراتیجیی عێراق-ئه‌مریكادا، ساز بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.