ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر ئیداره‌ی پیشه‌سازییه سه‌ربازیه‌كانی توركیا ده‌سه‌پێنێت. پێگه‌یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه واشنتن سزا به‌سه‌ر ئیداره‌ی پیشه‌سازییه سه‌ربازیه‌كانی توركیا و به‌رپرسی ئه‌و ئیداره‌یه ئیسماعیل دمیر ده‌سه‌پێنیت به‌هۆی به‌رده‌وامی كڕینی مووشه‌كی به‌رگری ئێس چوارسه‌دی ڕووسی.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكادا باس له‌وه‌شكراوه له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سزای به‌سه‌ر سێ به‌رپرسی تورك و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكدا سه‌پاند كه په‌یوه‌ندییان به ده‌سته‌ی پیشه‌سازییه سه‌ربازیه‌كانی توركیاوه هه‌بووه. لای خۆشییه‌وه مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه باس كردن له مووشه‌كی به‌رگری ئێس چوارسه‌دی ڕووسی كۆتایی هاتووه. جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو كۆنگریسی ئه‌مریكا به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی توركیا له كڕینی مووشه‌كی به‌رگری ئێس چوار سه‌دی ڕووسی بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر پیشه‌سازییه سه‌ربازیه‌كانی توركیا و چه‌ند به‌رپرسێكدا بسه‌پێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.