لاوێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان ده‌بێته ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ،ئه‌م لاوه ناوی (مارفن ئیسحاق)ه و ته‌مه‌نی 19 ساڵه، هێشتا قۆناغه‌كانی لاوی ته‌واو نه‌كردوه، كه‌چی توانی زۆرترین ده‌نگه‌كان بۆ خۆی كۆ بكاته‌وه كورسییه‌ك له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌م لاوه، به‌ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به و خه‌ڵكی میسره، به‌ڵام له سه‌رده‌مانێكی زوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له‌ئه‌ڵمانیادا نیشته‌جێن، مارفن ،كاتێ له هه‌رێمی ئایشبۆرن خۆی پاڵاوت توانی رێژه‌ی پێویست له ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت ، ببێته ئه‌ندام په‌رله‌مان.
مارفن ئیسحاق، قوتابی زانكۆیه له بواری ئه‌ندازیاری ده‌خوێنێت، بریاریشی داوه، له نێو ته‌لاری په‌رله‌مان، داكۆكی له هه‌موو تاكێك بكات، به‌تایبه‌تی لاوان.
سه‌ركه‌وتنی ئه‌م لاوه، له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وه، كه چۆن لاوێك به‌م ته‌مه‌نه توانی رێژه‌یه‌كی پێویست له ده‌نگه‌كان،به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته ئه‌ندام په‌رله‌مان.
شایانی باسه وه‌زیر كۆچ و كۆچبه‌رانی میسری (نه‌بیله مكرهم)پیرۆزبایی له مارفن ئیسحاق كرد، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.