فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاویكردۆته‌وه كه كاتژمێر15و9سه‌رله‌به‌یانی ئهمڕۆلهسهر ڕێگای گه‌زنه - عینكاوه له‌نزیك كۆمپانیای ئۆیل گاز ئوتومبێلێكی جۆری گیتای تایبه‌ت هه‌وڵی دا پێچبكاتهوه له‌شه‌قام بۆ گه‌ڕانه‌وه به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه كهشهقامهكه خۆی شه‌قامێكی تاكسایدی ته‌سكه وهاتن وچوونیشی له‌سه‌ره، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌یری دیوه‌كه‌ی تری شه‌قامی نه‌كرد له‌كاتی پێچكردنه‌وه‌دا یه‌كسه‌ر خۆی كێشا به‌دواوه‌ی پیكابێك كه له‌دیوه‌كه‌ی تری شه‌قام ده‌ڕۆیشت.
وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت: له‌ئه‌نجامی خۆپیاكێشانهكهشدا پیكاب كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداو چووه دیوی به‌رامبه‌ر و رووبه‌روو خۆی كێشا بهڕاڤ فۆرێكی تایبه‌ت .
فازڵ حاجی ، روونیشیكردۆته‌وه كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه چه‌ند جۆریهش ، شوفێری ڕاڤ فۆرهكه گیانی له‌ده‌ستدا و شوفێری پیكابهكهش زۆر به‌سه‌ختی زامدار بوو له‌گه‌ڵ دوو سه‌رنشینی تر‌و زیانێكی زۆری ماددیش كه‌وته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.