له هه‌فته‌ی بیست ونۆیه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لیدی كرد، له‌ئه‌نجامدا بارسێلۆنا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام ئه‌م گێمه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاونۆ و به‌هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژی، ناوبژیوان، به كارتی سوور ئۆسكار پلانۆی هێرشبه‌ری ڤه‌له‌د وه‌لیدی كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه تیپی میوان یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكرد، پاشان هێرش و فشاره‌كانی بلاوگڕانا بۆ سه‌ر گۆڵی ڤه‌له‌د وه‌لید درێژه‌ی هه‌بوو، تا له دواساته‌كانی یاریدا، عوسمان دێمبلی فه‌ڕه‌نسی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی بارسای تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بارسێلۆنا له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شه‌ستوپێنج خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و به جیاوازی ته‌نها یه‌ك خاڵ له دوای ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگ دێت، ڤه‌له‌د وه‌لیدیش به بیستوحه‌وت خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه.
بارسێلۆنا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.