Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:27

مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی به‌رده‌وامه‌و پێگه‌ی خۆی له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را به‌هێزتر كرد، له‌ یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی سییه‌می خوله‌كه‌دا، مان سیتی سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی لیسته‌رسیتی میوانداری برده‌وه.
 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوهه‌شتدا، به‌رگریكاری فه‌ڕه‌نسی بێنجامین مێندی گۆڵێكی بۆ مان سیتی تۆماركرد، پاشان گابریێل خێسوسی به‌ڕازیلی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می سیتی زێنزی له‌ خوله‌كی حه‌فتاوچوار به‌ده‌ستهێنا.
 به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مان سیتی له‌ سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ بۆ حه‌فتاوچوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و لیسته‌رسیتیش به‌ په‌نجاوشه‌ش خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه‌ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.