Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:40

ریال سۆسیداد بووه‌ پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا

کوردستان TV
100%


له‌سه‌ر یاریگای لاكارتۆخا له‌ سیڤیا هه‌ردوو یانه‌ی رالك سۆسیدادو ئه‌تله‌تیك بلباو له‌ یاری كۆتایی دواخراوی پارسالی جامی شای ئیسپانیا روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌ .
 ئه‌م یارییه‌ له‌به‌ر مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پارسال ئه‌نجام نه‌دراو ئه‌م سالیش به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌رێوه‌ چوو .
 له‌ گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردو یانه‌ بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام ئه‌م گێمه‌ بێ گۆل ته‌واو بوو ، له‌ گێمی دووه‌م و  له‌ خوله‌كی شه‌ست و سێ لێدانێكی سزا بۆ سۆسیداد هه‌ژمار كراو میكێل ئۆیارزابال به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كردو تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی تۆمار كردو به‌م گۆله‌ش یانه‌ی ریاڵ سۆسیداد بۆ دووه‌م جاری له‌ مێژووی خۆی نازناوه‌كه‌ی به‌دست هێنا . له‌ نێو خۆشی وشادی یاریزانانی سۆسیداد جامی شای ئیسپانیایان به‌رز كرده‌وه‌ ،  

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.