Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:50

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئێمه‌ چاوه‌رێ ئێران ناکه‌ین

کوردستان TV
#11
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: لە میانی کۆبوونەوەکانی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی کە وا بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لە ڤییەنا-ی پایتەختی نەمسا بەڕێوەبچێت، چاوەڕوانی ئەوە ناکەن کە راستەوخۆ لەگەڵ ئێران کۆببنەوە بەڵام بۆ کۆبوونەوەش ئامادەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایز لە لێدوانێکیدا رایگه‌یاند: بەمەبەستی تاوتوێکردنی بابەتی گەڕانەوە بۆ مەرجەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی بە ھاوبەشی لەگەڵ ئێران، ھاوبەشە ئەورووپی، رووس و چینییەکان، لەسەر بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان رێککەوتین.

کۆبوونەوەکان لە شه‌شی نیسان لە ڤییەنا دەستپێدەکات، پرایز، ئاماژەی بەوە کرد کە چاوەڕوانی ئەوە ناکەن کۆبوونەوەکان راستەوخۆ ئەنجامێکی کرداریی ھەبێت و جەختی لەوە کردەوە کە وتووێژەکانی زۆر قورس دەبێـت، بەڵام، لەو بڕوایەداین کە ئەمە ھەنگاوێکی تەندورستە کە بەرەو پێشەوە نابێتمان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایز، ئەوەشی راگەیاند: کە وتووێژەکان لە شێوەی گرووپی کارکردن دەبێت کە یەکێتی ئەورووپا لە نێوان ئێران و لایەنەکانی دیکەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە درووستیدەکات و گوتی: لە ئێستادا، چاوەڕوانی ئەوە ناکەین کۆبوونەوەی راستەوخۆ لە نێوان ئەمریکا و ئێران ئەنجامبدرێت، بەڵام ئەمریکا کراوەیە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی راستەخۆ.

نێد پرایز، ئەوەشی ئاشکراکرد کە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکان، بریتییە لەو ھەنگاوانەی کە لەسەر ئێرانە بینێت بۆ گەڕانەوە بۆ مەرجەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی و لە ھەمانکاتدا ئەو ھەنگاوانەیە کە ئەمریکا لەسەرێتی بینێت بۆ سووکردنی سزاکانی سەر ئێران.

لەدوای ئەو کۆبوونەوەی لە نێوان نوێنەرانی یەکێتی ئەورووپا، چین، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، رووسیا و بەریتانیا لەگەڵ بەرپرسە ئێرانییەکان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بەڕێوەچوو، ئەوە راگەیەندرا کە ھەفتەی داھاتوو یەکەم کۆبوونەوە لە ڤییەنا دەستپێدەکات.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.