Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:04

حه‌سه‌ن رۆحانی : له‌ دوو پارێزگای ئێران شه‌پۆلی چواره‌می کۆرۆنا ده‌ستیپێکردووه‌

کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران، هۆشداری ئه‌وه‌ی دایه‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كه‌ له‌ دوو پارێزگای ئێران شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا ده‌ستیپێكردوه‌.

رۆحانی، له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ده‌زگای نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، باسی له‌ ره‌وشی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ كرد.

سه‌ركۆماری ئێران، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ دوو پارێزگای وڵاته‌كه‌ی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا ده‌ستیپێكردوه‌ و ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نه‌بن ئه‌وا په‌تاكه‌ ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ش، گوتیشی: "ره‌نگه‌ بازاڕ كردن و گه‌شت كردنه‌كانی كاتی نه‌ورۆز تووشی كێشه‌مان بكات. جۆره‌ نوێكه‌ی كۆرۆنای گۆڕاو كه‌ له‌ به‌ڕیتانیا، به‌ڕازیل و ئه‌فریقای باشوور بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌ جۆره‌كه‌ی پێشوو مه‌ترسیدارتره‌".

ده‌رباره‌ی نوێژی به‌كۆمه‌ڵیش رۆحانی، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ ناوچه‌ سوور و پرته‌قاڵییه‌كاندا ئه‌نجامدانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ و چالاكییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ناوچه‌ زه‌رد و شینه‌كاندا به‌ له‌به‌رچاوگرتنی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی رێگه‌یان پێده‌درێت.

هه‌رچه‌نده‌ سه‌ركۆماری ئێران ناوی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه‌ شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا-یان تیادا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ دوو پارێزگایه‌ ئیلام و ئه‌لبورز-ن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.