له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی ئێران ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا نیازی هه‌یه جارێكی دیكه رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا زیندوو بكاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رووسیا رێگه‌چاره‌یه‌كی پێشنیار كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، سێرگئی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی ، رۆژی سێزده‌ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌كات.
ماریا زاخارۆفا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وێرای راگه‌یه‌یاندنی ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ ئێران ئاشكرایكرد، ئامانج له سه‌ردانه‌كه قسه و گفتوگۆ كردنه له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنكی رۆژه‌ڤ له‌وانه‌ش، پرسی رێكه‌تنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی زلهێز .
هه‌روه‌ها تاوتوێی پرسی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، ئه‌فغانستان، یه‌مه‌ن و ناوچه‌كه ده‌كرێت.
له‌مباره‌وه ئاژانسی هه‌واڵی " تاس " ی رووسی رایگه‌یاند، به‌هێز كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و تاران له چوارچێوه‌ی پرۆژ هاوبه‌شه‌كانی وزه و ر‌ێگه‌وبان ، هه‌روه‌ها هاوكاری دوولایه‌نه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و پرسان ده‌بن كه له‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاوتوێیان ده‌كات.
پێشتر سێرگئی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له لێدوانێكی رایگه‌یاندبوو كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نیازی هه‌یه جارێكی دیكه رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا زیندوو بكاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رووسیا رێگه‌چاره‌یه‌كی پێشنیار كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.