Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:04

له‌پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا ئیتاڵیا براوه‌بوو به‌سه‌ر لیتوانیا

کوردستان TV
100%


هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سێیەم سەركەوتنی لەسەریەكی لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیستودووی قەتەر بەدەستهێناو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی لیتوانیای میوانداری بردەوە.
 دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو هەڵبژاردە بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و سێ‌ خولەك دوای فیكەی دەستپێكی ئەم گێمە، یاریزان ستێفانۆ سێنسی گۆڵێكی بۆ ئیتاڵیا تۆماركرد.
لە دواساتەكانی یاریش، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئاتزۆری هەژماركردو لە جێبەجێ‌ كردنی لێدانەكەدا، یاریزان شیرۆ ئیمۆبیلی گۆڵی دووەمی تیپی میوانی بەدەستهێنا.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی ئیتاڵیا لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی سێیەمی پاڵاوتنەكان بۆ نۆ خاڵ بەرزبووەوەو لیتوانیاش دووەم یاری لەسەریەكی دۆڕاندو لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.