Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:04

له‌پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا مه‌کدۆنیای باکوور سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیستودووی قەتەرو لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەسەر یاریگای خۆی بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە هەڵبژاردەی مەكدۆنیای باكوور دۆڕا.
 لە دواساتەكانی گێمی یەكەمدا، گۆڕان پاندێڤ ئەستێرەی بەناوبانگی مەكدۆنیاو هێرشبەری پێشووی ئینتەرمیلان گۆڵێكی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی تۆماركردو گێمی یەكەم بەم تاكە گۆڵە بە سوودی تیپی میوان تەواوبوو، لە گێمی دووەمیش یاریزانانی ئەڵمانیا هەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاریانداو چەند هێرشێكیان كردە سەر گۆڵی میوانەكەیان، یەكێك لە هێرشەكانیش لێدانێكی سزای لێكەوتەوەو لە جێبەجێ‌ كردنی لێدانەكەدا، ئێلكای گۆندوگان گۆڵی بەرامبەری مانشافتی لە خولەكی شەستوسێ‌ بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، پاشان یاریزان ئێلیف ئێلماس گۆڵی دووەم و بردنەوەی مەكدۆنیای باكووری لە خولەكی هەشتاوپێنج تۆماركرد.
 بەم ئەنجامەش مەكدۆنیای باكوور دووەم سەركەوتنی لەسەریەكی لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال بەدەستهێناو كۆی خاڵەكانی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی دەیەم گەیاندە شەش خاڵ، ئەڵمانیاش یەكەم یاری لە پاڵاوتنی جامی جیهان دۆڕاندو بە هەمان ژمارەی خاڵەكان و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت.

 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.