لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ڕایدەگەیەنێن: لەئەمڕۆ پێنج شەممەوە تاوەكو 10 ی 4 ى 2021 ئەم مانگە سەرجەم شوێنە ئایینییەكان دادەخرێن.
لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڵاویكردەوە: سەرجەم شوێنە ئایینییەكان لە (مزگەوت، تەكیە، كڵێسا، پەرستگە) و هەموو شوێنە ئایینییەكانی دیكە دەبن و لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە 1 ى 4 ى 2021 تاوەكو رۆژی شەممە10 ی 4 دادەخرێن.
راشیدهگهیهنن: رێگە بەهیچ بۆنەو كۆبوونەوەیەكی ئایینی و كۆمەڵایەتی لە ناوەوەو دەرەوەی ئەو شوێنانە نادرێت، هاوشێوەی ناوەندەكانی خوێندن و شوێنەكانی دیكە كە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە داخراون.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا داوا لە مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان و لە هەموو ئایینەكان كراوە، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی هاوڵاتیانی ئازیز بە ئەركی خۆیان هەڵسن و بڕیارەكە لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی ئازیزو خۆشەویستە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.