شاندی حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعوودیه، ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتن و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ شاندی سعوودیه به سه‌رۆكایه‌تی شازاده‌ی جێ‌نشین، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، واژووكرد.
به گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی كه له نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، رێككه‌وتنی رێگه‌گرتن له دووباجی له‌نێوان ھه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و سعوودیه له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی عێراق، عه‌لی عه‌للاوی و وه‌زیری دارایی سعوودیه واژووكرا.
هه‌روه‌ها رێككه‌وتنی ته‌مویلی ھه‌نارده‌ی سعوودیه له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی عێراق و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری سندووقی گه‌شه‌پێدانی سعوودیه واژووكرا.
ھاوكات رێككه‌وتنی ھاوبه‌ش بۆ ھه‌ماھه‌نگیی له‌بواری پلاندانانی گه‌شه‌پێدان بۆ فره‌جۆری ئابووری و په‌ره‌پیدانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌لایه‌نی عێراق، وه‌زیری پلاندانان، خالید نه‌جم به‌تال واژووی له‌سه‌ر كرد.
ھه‌روه‌ھا یاداشتی ھه‌ماھه‌نگی ھاوبه‌ش له‌نێوان خانه‌ی كتێب و به‌ڵگه‌نامه نیشتمانییه‌كان له عێراق و خانه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیز له سعوودیه له‌لایه‌ن وه‌زیری ئاوهدانكرانهوه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه‌كانی عێراق، نازه‌نین محه‌مه‌د وسو و ئه‌مینداری گشتیی خانه‌ی شا عه‌بدلعه‌زیز واژوو كرا.
ھاوكات یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان تۆڕی راگه‌یاندنی عێراق و ده‌سته‌ی رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی سعوودیه له‌لایه‌ن ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، حه‌مید عزی و وه‌زیری راگه‌یاندنی سعوودیه و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ده‌سته‌ی رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی سعوودیه‌وه واژوو كرا.
دوێنێ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای عێراق گه‌یشته سعوودیه و له‌لایه‌ن شازاده‌ی جێ‌نشین، محه‌مه‌د بن سه‌لمان پێشوازیی لێكرا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.