مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، په‌سه‌ندكردنی بوودجه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ پێشه‌وه، به‌ڵگه‌یه‌كیشه كه كاری پێكه‌وه‌یی پێشكه‌وتن و ئۆقره‌یی به‌دیده‌هێنێت.
مسته‌فا كازمی له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی فیدڕالی بۆ ساڵی دارایی 2021 له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له هه‌ژماری تایه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌هه‌رسێ زمانی عه‌ره‌بی، كوردی و ئینگلیزی، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
كازمی نووسیوویه‌تی: "سه‌رباری هه‌موو تێبینییه‌كان په‌سه‌ندكردنی بوودجه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ پێشه‌وه، به‌ڵگه‌یه‌كیشه كه كاری پێكه‌وه‌یی پێشكه‌وتن و ئۆقره‌یی به‌دیده‌هێنێت و پێكدادان و قه‌یران نامانگه‌یه‌نێت به ئه‌نجام".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌یشی گوتووه: "با ده‌ست به‌كاركردن بكه‌ین بۆ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان و چاویشمان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی چوارچێوه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردنه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.