شاکر حامد حلبوسی گوتەبێژی سەرۆکی پەڕلەمانی عێڕاق تایبەت بۆ کوردستان تی ڤی، گوتی: حەز دەکەم تەواوی گەلانی عێڕاق لەبەشە بودجەی خۆیان وەک یەک سەیر بکرێن.
حەلبوسی گوتی: دوای ئەوەی دوێنێ پەڕلەمانی عێڕاق بەکۆی گشتی دەنگیان لەسەر پڕۆژە یاسای گشتی بودجەی عێڕاق بۆ ساڵی 2021 داو هاوکات بەشی هەرێم و برایانی کورد تیایدا دیاریکرا، بەش بە حاڵی خۆم خۆشحاڵ بووم بەو دەست پێشخەرییەو نابێت ژیان و وموستەحەقاتی میللەت بکەوێتە نێوان گێژاوی سیاسەتەوە.
حەلبوسی گوتیشی: دەبێت حکومەتی عێڕاق هەمیشە ژیان و گوزەرانی میللەتەکەی لە پێشەوەی هەموو شتێک دابنێت و ناکرێت تێکەڵی سیاسەتێکی هەڵەو گرفتی شەخسی و قەومی بکرێت.
لەکۆتایی قسەکانی دا شاکر حەلبوسی گووتەبێژی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق گوتی: خەڵکی کوردستانیش سەردەمێکی دووروو دریژ لە ژێر دەستی بەعس ژیانێکی سەختی بەڕێ کردووە،ئەوانیش بەشێکن لەو ووڵاتە و شایانی ژیانێکی خۆشن بۆیە هەمیشە گوتومە پێکەوەیی بوون دەبێت بە کردەیی بێت.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.