له دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانیدا بۆ پاریس، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30|3|2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له پاریس به‌سه‌ركرده‌وه.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رێز كازم ئهلڕوكابی هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له پاریس و ستافی باڵیۆزخانه، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و فه‌ره‌نسا و كاروباری باڵیۆزخانه و سه‌ردانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ پاریس كرا و جه‌خت له بره‌ودانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.