Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:03

ڕاگه‌یەندراوێک لەژووری ئۆپەڕاسیۆنی قەزای خەباته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ی ٣ی ٢٠٢١ مافپەروەر خاتوو "کوێستان ئەحمەد" قایمقامی قەزای خەبات سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی قەزای خەباتی کرد لە دیوانی قایمقامیەت، لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تەندروستیی سنووری قەزای خەبات کرا و ڕێکارەنوێکانی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر تاوتوێ کران.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ژووری ئۆپەڕاسیۆنی قەزای خەبات بۆ پێشگیری لە زیاتر تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا بڕیاریدا ئەم ڕێکارانە لە سنووری قەزای خەبات بگیرێنەبەر.

١_ هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ) و لیژنەی ئابووری قەزای خەبات و بەڕێوەبەری ناحیەکانی کەورگۆسک، دارەشەکران و ڕزگاری ڕاسپێردراون، لە وەرگرتنی ڕێکاری توندی یاسایی بەرامبەر ئەوکەسانەی پابەندنابن بە ڕێکارەکانی تەندروستی و ئەوانەی دەمامک نابەستن.

٢- گردبوونەوە و کۆڕ و سمینار لە هۆڵ و شوێنی گشتیی قەدەغەیە، ئەرکی چاودێری لە ئەستۆی ھێزەکانی ناوخۆ و لیژنەکانی قایمقامیەتە، هەرکەسێک و لایەنێک پابەندی ئەم بڕیارە نەبێت، ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا بگرێتەبەر.

٣_ ئەو شوێنانەی کراوەن وەک (مارکێت، شوێنە گشتی و بازرگانییەکان‌) پێویستە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەبەرچاوبگرن، بەتایبەت بەستنی دەمامک.

٤_ فەرمانبەران لە دامەزراوە میرییەکان پێوستە لەکاتی دەوام دەمامک ببەستن و ڕەچاوی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بکەن. ھاوکات هاووڵاتییان ڕێگەیان پێنادرێت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی دامەزراوە میرییەکان بکەن ئەگەر پابەند نەبن بە بەستنی دەمامک.

٥_ شوێنە گەشتیارییەکان پێویستە پابەندی ڕێنمایەکانی تەندروستی بن و ڕێگە بە دروستبوونی جەنجاڵی نەدەن.

٦_ پرسەدانان قەدەغەیە، پۆلیس و موختاری گەڕەکەکان ڕاسپێردراون، هەرکەسێک پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

٧_ بە بەردەوامی مزگەوت و قوتابخانەکان تەعقیم دەکرێن و بە دەرمانی دژەڤایرۆس دەڕشێندرێن بۆ پاراستنی گیانی نوێژخوێنان و قوتابییان.

ژووری ئۆپەڕاسیۆنی قەزای خەبات ٣٠ی ٣ی ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.