بەمەبەستی تاووتوێكردن و وەرگرتنی تێبینی و سەرنجەكان لەسەر پێشنیازە یاسای بەرهەمە خۆماڵیەكان، كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان لێژنەی كاروباری یاسایی و لێژنەی وزە و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
له‌راگه‌یاندراوێكی هه‌ردوو لێژنه‌كه‌دا هاتووه: كه‌لەكۆبوونەوەکەدا تاووتوێی ئامادەكردنی راپۆرتی کۆتایی سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرهەمە خۆماڵیەكان لە هەرێمی كوردستان / عێراق كرا.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: پاش تاووتوێکردنی سەرجەم ماددە و بڕگەکانی پێشنیازە یاساکە، راپۆرتی کۆتایی ئامادەكرا بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر بدرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.