Erbil 19°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 18:12

حکومه‌تی به‌ریتانیا: له‌قۆناغی پێش کۆتایی جامی یه‌کێتی ئینگلته‌را ڕێگه‌ به‌ هانده‌ران ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ یاریگاکان

کوردستان TV
100%

به‌ بڕیاری حكومه‌تی به‌ریتانیا، له‌ هه‌ردوو یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێ، ڕێگه‌ به‌ هانده‌ران ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر په‌یژه‌ی یاریگاكان.
 له‌ حه‌ڤده‌ی مانگی داهاتوو یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسی و مانچسته‌رسیتی له‌ یاریگای وێمبلی به‌نێوبانگ له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 بۆ ڕۆژی دواتریش دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لیسته‌رسیتی و ساوسهامپتۆن له‌ هه‌مان یاریگا سازده‌كرێت.
 ئۆلیڤه‌ر دۆدین وه‌زیری ڕۆشنبیری به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌م دوو یاریه‌دا به‌ شێوه‌ی ئه‌زموونی ڕێگه‌ به‌ هانده‌ران ده‌درێت جارێكی دیكه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ یاریگاكان و هه‌مان پلانیش بۆ ئاماده‌بوونی هانده‌ران له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت و یاریه‌كه‌ش له‌ مانگی ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 ئه‌گه‌ر ئه‌م پلانه‌ش سه‌ری گرت و ئه‌زموونه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌وا له‌ یاریه‌كانی دیكه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت، هاوكات وه‌زیری ڕۆشنبیری بریتانیا هیچ زانیاریه‌كی له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و هانده‌رانه‌ ئاشكرانه‌كرد كه‌ بڕیاروایه‌ له‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را ئاماده‌بن .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.