Erbil 19°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 18:16

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی پێشبینی ده‌کات له‌ میانی دوو رۆژی داھاتوودا پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ماجیده‌ ته‌میمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه‌ پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی 2021، ئاماده‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و ئاماژه‌ به‌وه‌یش ده‌كات كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ میانی دوو رۆژی داھاتوودا پڕۆژه‌یاساكه‌، بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

ماجیده‌ ته‌میمی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتی رابردووه‌وه‌، لیژنه‌ی دارایی ره‌شنووسی یاسای بوودجه‌ی 2021ی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه‌ و له‌و به‌رواره‌وه‌، پڕۆژه‌یاساكه‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و گوتی:پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ میانی دوو رۆژی داھاتوودا، پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021 له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پشكی ھه‌رێمی كوردستانی له‌ پڕۆژه ‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021، په‌سه‌ندكرد.

به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ دانیشتنی ئاسایی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌ھۆی به‌رده‌وامی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك مادده‌ی دیكه‌ی نێو پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021، نه‌یتوانی پڕۆژه‌ یاساكه‌ بخاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.