Erbil 19°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 17:58

فەرماندەی میحوەری پردێ: پێشمەرگە بێ وەڵام نەبووە و وه‌ڵامی هێرشه‌که‌ی شه‌وی رابردووی داوه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 دوای ھێرشەکەی شەوی رابردووی سەر ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری پێنجی پردێ، فەرماندەی میحوەرکە  رایده‌گه‌ێنێت، لێکۆڵینەوە بەردەوامە و مووشەکەکانیش لە ژێر دەسەڵاتی حەشد و ھێزە عێراقییەکانەوە ئاراستە کراون.

نووری حەمە عەلی، فەرماندەی میحوەری پردێ به‌ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه‌: دوای ئاراستەکردنی مووشەکەکانی شەوی رابردوو، ھێزی پێشمەرگەش وەڵامیان داوەتەوە و مووشەکەکانیش لە نزیک پردێ و ئەو ناوچەیەی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و حەشدی تورکمان و ھێزە عێراقییەکانەوە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کراون.

 دەشڵێت: راستەوخۆ دوای کەوتنی مووشەکەکان، پێشمەرگە بێ وەڵام نەبووە و تەقەیان بەو ئاراستەیە کردووە کە مووشەکەکان لێوەی ھاتوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.