پێشتر دەركەوت ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو تووشی ئاژەڵەكان دەبێت لەوانە سەگ و پشیلە، بەپێی نوێترین لێكۆڵینەوە دەركەوتووە ئەو ڤایرۆسە گۆڕاوە تووشی مشك دەبێت و ئەوەش بۆتە هۆی نیگەرانبوونی زانایان.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی پەیمانگای باستور لەپاریس دەركەوتووە ئەو جۆرە ڤایرۆسی گۆڕاوەی كۆرۆنا كەیەكەمجار لەئەفریقای باشوور و بەرازیل دەركەوت تووشی مشك دەبێت و ئەوەش وادەكات مشك ببێتە گوێزەرەوەی ڤایرۆسەكە.
مونتا جوتیلی كزافییە لێكۆڵەری سەرەكی لێكۆڵینەوەكە لەپەیمانگای باستور ڕایگەیاند: بوونی ئاژەڵێكی دیكە كەتووشی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا بێت جێی نیگەرانیە.
ووتی: هەركاتێك ڤایرۆسەكە خۆی لەنێو كۆمەڵێك ئاژەڵدا بچەسپێنێت ئەوا بەردەوام دەبێت لەبڵاوبوونەوە و گۆڕانكاریی و پێدەچێت جارێكی دیكە ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی نوێ بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە.
سهرچاوه - تهندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.