بەپێی ئەو کارنامەیەی کە کۆشکی ئەلیزێ بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر 2:15ی ئەمڕۆ،ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆشکی ئەلیزێ پێشوازی لەنێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکات و کۆبوونەوەی دووقۆڵییان دەبێت .
دوێنێ دووشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردبووەوە بە بانگھێشتی فەرمی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەڕەنسا، نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی فەڕەنسا دەکات و لە کۆشکی ئەلیزێ لە پاریس لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن کۆدەبێتەوە.
شایانی باسه لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا، ئەمە چوارەم دیداری سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دەبێت کە سێ جاریان لە پاریس و جارێکیش لە بەغدا دیدارییان ھەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.