وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك زانیاری‌یان له‌باره‌ی شوێنی خۆشاردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی حزبوڵای لوبنان پێبدات به بڕی 10 ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌لیم جه‌میل عه‌یاش سه‌ركرده‌ی حزبوڵای لوبنان، كه تۆمه‌تباره به كوشتنی ره‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری لوبنان و پلاندانان بۆ كوشتنی سه‌ربازانی ئه‌مریكی، شوێنی مانه‌وه‌ی نادیاره.
راشیگه‌یاندووه: هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌باره‌ی حه‌شارگه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حزبوڵاوه ئاشكرا بكات یان هه‌ر زانیارییه‌ك كه ببێته هۆی ده‌ستگیركردنی ناوبراو به بڕی 10 ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێت.
ساڵی 2020 دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان به تۆمه‌تی كوشتنی ره‌فیق حه‌ریری له ساڵی 2005، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر سه‌لیم جه‌میل عه‌یاش سه‌ركرده‌ی حزبوڵای لوبناندا سه‌پاندبوو.
عه‌یاش ئه‌ندامی یه‌كه‌ی 121ی حزبوڵایه كه به یه‌كه‌ی تیرۆر ناسراوه و ده‌وترێت راسته‌وخۆ فه‌رمان له حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری ئه‌و گروپه‌وه وه‌رده‌گرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.