تا ئێستا ڤلادیمێر پوتین ،سه‌رۆكی رووسیا هیچ په‌ڕه‌یه‌ك و هه‌ژماری تایبه‌تی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نییه .
سه‌باره‌ت به‌م پرسه دیمتری بیسكۆڤ ، گوته‌بێژی كۆشكی كرملین گوتی: سه‌رۆكی رووسیا كاتی خۆی به‌چاودێریكردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌فیڕۆ نادات و له‌هه‌مانكاتیشدا نایه‌وێت كه‌سێكی دیكه‌ش ئه‌و كاره‌ی بۆ بكات، چونكه ئه‌و پێی وایه ئه‌م كاره بێگه‌ردو ته‌ندروست نییه.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی كۆشكی كرملین ، روونیشیكردۆته‌وه كه پوتین پێویستی به‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نییه‌و هیچ شتێكی بۆ زیاد ناكات.
دیمتری بیسكۆڤ سه‌باره‌ت به ئاگاداربوون له بابه‌ته گه‌رمه‌كانیش گوتی: ئیداره‌كه‌ی راپۆرتی رۆژانه‌ی بۆ ئاماده ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.