لهراگهیاندراوێكدا، ، لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکانی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه : بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەکاری لیژنەكە، دوێنێ دووشه‌ممه 29 ى 3 ى 2021، كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه به‌رێوه‌چوو.
لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایدهگهێنێت: سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانەی ئاڕاستەی لیژنەكه کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتۆگۆکردنیان ئەوانەى پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
ھەر لەکۆبوونەوەكەدا ئەندامانی لیژنە دەرئەنجامی ڕاپۆرت و بەدواداچوونەکانی خۆیان له‌ماوه‌ى رابردوودا خستەڕوو.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه گفتوگۆکردن بوو لەسەر دانانی بەرنامە بۆ کۆبوونەوەى لیژنه‌كه لەگەڵ لایەنه پەیوەندیداره‌كان بەمەبەستی بەدواداچوون و چاودێریکردن.
ھەر لهكۆبوونهوهوكهدا پڕۆژەیاسای خانەنشینیی ھێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
لەکۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنە بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ واجیباتی ھێزەکانی ناوخۆ بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.