Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:05

پزیشکانی ئێران: پڕۆسه‌ی پێدانی ڤاکسین به‌ هاوڵاتیانیان که‌مته‌رخه‌می هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاندووه‌ شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌یان سه‌ر هه‌ڵداوه‌.

رێكخراوی پزیشكی ئێران هۆشداریدا له‌وه‌ی، تا ئێستا كه‌متر له‌ سه‌دا یه‌كی‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراون.

حوسێن كرمانپور سه‌رۆكی رێكخراوی پزیشكی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ له‌ لێدوانیكی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی ڕه‌خنه‌ی توندی گرت  له‌ سستی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی كۆتان به‌ ڤاكسنی كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌ی و رایگه‌یاند: تاكو ئێستا له‌ كۆی هه‌شتا و سێ ملیۆن دانیشتوانی ئێران ته‌نها سه‌د و شه‌ت و یه‌ك هه‌زار كه‌س كوتراون.

گوتیشی ئه‌و ژماره‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌ هه‌ژمار بكرێـت ده‌كاته‌ سفر پۆینت نۆزده‌ كه‌ ته‌نانه‌ت نابێته‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك .

به‌ پێی ئاماره‌كان، توركیا به‌ نزیكه‌ی‌ هه‌مان رێژه‌ی دانیشتوانی ئێران، تا ئیستا زیاتر له‌ چوارده‌ ملیۆن له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ ڤاكسین كوتاوه‌ و شه‌ش ملیۆن كه‌سیش دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌ و پرۆسه‌كه‌ له‌و وڵاته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی رێك و پێك به‌رده‌وامه‌.  

له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا كاربه‌ده‌ستانی ئێران هۆكاری سست به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی پێدانی ڤاكسین به‌ هاوڵاتیانیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ‌  نه‌گه‌یشتنی كاروانی ڤاكسین به‌ وڵاته‌كه‌یان.

پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیران رایگه‌یاندبوو پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ ساڵی رابردوو كوتانی یه‌ك ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار هاووڵاتی ئێرانی بووه‌ به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا، به‌ڵام رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو گوته‌بێژی وه‌زراه‌تی ته‌ندروستی ئێران به‌ فه‌رمی راگه‌یاند، پرۆسه‌ی نیشتیمانی كوتان به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ ئێران شكستی هێناوه‌.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.