Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:38

بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە له‌ چه‌مچه‌ماڵ چوار که‌س برینداربوو

کوردستان TV
#7
100%

تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند: بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ چوار کەس بریندار بوون کە یەکێکیان کارمەندی ئاسایشە.

شەریف ڕەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ ڕاگەیاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌  لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردندا لەلایەن کەسێکەوە، چوار كه‌س بریندار بوونه‌ دوای روودای ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش هه‌ر چوار برینداره‌كه‌ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لەچەمچەماڵ، کە دانەیەکیان کارمەندی ئاسایشە.

وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ گوتیشی: بەهۆی خراپی رەوشی تەندروستییانەوە سێ لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی كراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لەبارەی تەندروستی بریندارەکان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هیچ کام لە بریندارەکان مەترسی لەسەر ژیانی نییە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.