له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی عێراق و میسڕ و ئه‌رده‌ن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن گه‌شته به‌غدا.
ئه‌مڕۆ ئه‌یمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن و سامح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر به جیا گه‌یشتنه به‌غدا و له‌لایه‌ن دوكتۆر فوئاد حوسین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ڕایگه‌یاند كه دوكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا پێشوازی له سامح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر كرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ڕوونیشی كرده‌وه كه پێش گه‌یشتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، ئه‌یمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن گه‌یشته به‌غداو دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا پێشوازی لێ كرد.
گه‌یشتنی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وی ئوردن و میسر بۆ ئاماده‌كاری سازدانی كۆنگره‌ی سێ قۆڵیی نێوان عیراق و هه‌ردوو وڵاتی ناوبراوه.
ئه‌و گۆنگره‌یه ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو به هۆی ڕووداوی پێكدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له میسر بۆ كاتێكی دیكه دواخرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.