عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تى پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له ئامه‌دی كوردستانی توركیا به‌شداری كرد له‌پرسه‌ی قه‌دری یه‌ڵدرم .
رۆژی 27 ى 3 ى 2021 ، له‌په‌یامێكدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی قه‌دری یه‌ڵدرم بڵاوی كرده‌وه: بە داخێكی زۆرەوە بۆ كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و ئاكادیمیسیەنی كورد لە باكوور و مامۆستای هەردوو زانكۆی دیاربەكر و ماردین (دكتۆر قەدری یڵدرم).
سه‌رۆك بارزانی راشیگه‌یاند: توێژینەوە و هەوڵ و ماندووبوونەكانی دكتۆر قەدری یڵدرم بۆ پێشخستنی زمان و ئەدەب و مێژووی كورد جێگەی پێزانینە و، لەدەستدانی كەسایەتییەكی وەك دكتۆر قەدری خەسارەتێكی گەورەیە.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و هەموو ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، پڕۆفیسۆر دكتۆر قه‌دری یه‌ڵدرم، په‌رله‌مانتاری پێشووی سێرت و ئه‌كادیمیست و مامۆستای زانكۆ به هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئامه‌د گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌و پڕۆفیسۆره له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی ئامه‌د له ژێر چاره‌سه‌ریدا بوو، به‌ڵام به هۆی گرانیی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ته‌رمی دكتۆر قادر یه‌ڵدرم له سه‌نته‌ری ئامه‌د له گۆڕستانی یه‌نی كۆیه به خاك سپێردرا.
نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد د. قه‌دری یه‌ڵدرم، چه‌ند مانگێك پێش ئێستا تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو و له هه‌مان نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریی بۆ كرا و په‌تاكه‌ی ده‌رباز كردبوو.
د. قه‌دری یه‌ڵدرم له 5ـی شوباتی ساڵی 1959، له ئامه‌د له دایك بووه.
له زانكۆی هه‌ران له روها به‌شی ئیلاهییاتناسی خوێندووه.
له زانكۆی دیجله له ئامه‌د له هه‌مان به‌ش و بواری خۆی بووه‌ته مامۆستا
له ساڵی 2010ـدا له زانكۆی دیجله بووه‌ته پڕۆفیسۆڕ
د. قادر یه‌ڵدرم زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركی و فارسی ده‌زانی، 14 كتێب و ده‌یان وتاری ئه‌كادیمی و زانستی هه‌ن.
له ساڵی 2015ـدا بووه په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له بازنه‌ی شاری سێرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.