Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:48

په‌رله‌مانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ بۆ چوار پرۆژه‌ یاسای گرنگ ده‌کات

کوردستان TV
100%


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كارنامه‌ی دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان رایده‌گه‌ێنێت: چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌رێوه‌ده‌چێت و  خوێندنه‌وه‌ بۆ چوار پێشنیازه‌ یاسا ده‌كرێت.

ده‌قی كارنامه‌ی دانشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان:

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ رۆژی 2021/3/31
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/3/31 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یاساییانه‌ى خواره‌وه‌، پشت به‌ستن به‌ حوكمى بڕگه‌ی (دووه‌م و چواره‌م)ى مادده‌ى (78)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى كادده‌ى (83) له‌په‌یڕه‌وه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان.
1 - پڕۆژه‌یاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێَمی كوردستان-عێراق.
2 - پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیى ده‌سپاكی ژماره‌ (2)ى ساڵی 2011.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
سێیه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕو بنچینه‌كانی ئاوو ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.