ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29 ى 3 ى 2021، جارێكى دیكه به‌هاى دراوى ئێرانى (تمه‌ن و ریاڵ) به‌رامبه‌ر به دۆلار به راده‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى و دابه‌زینى به‌هاى دراوى ئێران به‌هۆى ئه‌و سزا ئابووریانهوهیه، كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانی‌دا سه‌پاندووه.
سایتى (Bonbast)، كه چاودێرى بازارى نا ره‌سمى دراو له ئێران ده‌كات، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29 ى 3 ى 2021، 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 2 ملیۆن و 600 هه‌زار تمه‌نى ئێرانی فرۆشراوه.
سه‌ره‌ڕاى رێككاره‌كانى ده‌وڵه‌ت بۆ رێگرتن له دابه‌زینى به‌هاى دراوى ئێران، به‌ڵام به‌هۆى كاریگه‌رى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا، رۆژ له دواى رۆژ دراوى ئێران به‌هاى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.