Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:59

وەزیری تەندروستی: لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و رێکاره‌کان توند ده‌کرێن

کوردستان TV
100%


وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، تووشبوون بە كۆرۆنا زیادیكردووە و لە دۆخێكی مەترسیدار داین، سبەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی رایده‌گه‌ێنێت: رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزبووەتەوە و لەباری مەترسیداین، دەبێ رێكارەكان توندوتۆڵتر بكرێن، دەبێ جێبەجێكردنی رێنمایی و رێكارەكان جیاوازتربێت لە ماوەی رابردوو.

ده‌شڵێت: سبەی سێشەممە 30 ى 3 ى 2021، وەك لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبینەوە، راسپاردە و پێشنازەكانمان دەبەینە ناو كۆبوونەوە، ئومێد دەكەین رێكارەكان توندتر بكرێن، لە ئێستاشەوە ھەندێك لە پارێزگارەكان دەستیان پێكردووە و لە كۆبوونەوەی ژوورەكانی ئۆپەراسیۆن بڕیاری نوێیان داوە.

سەبارەت بە ئەگەری قەدەغەی ھاتووچۆ، د. سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی رایده‌گه‌ێنێت: لە سەرەتادا رێكارەكان توندتر دەكرێن، پێش ئەوەی بگەینە قەدەغەی ھاتووچۆ رێكاری دیكە ھەن، دەمانەوێ رێكارەكان كاریگەری نەبێت لەسەر كار و گوزەرانی خەڵك، ئومێد دەكەین ھاووڵاتییان پابەند و پاڵپشت بن، لە ھەر دۆخێكیشدا بڕیاری پێویست بە رەوشەكە دەدەین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.